سەردێڕ:

مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق دەکرێتەوە؛ کەمترین خانەنشینی چەند دەبێت؟

PM:08:16:10/04/2024

7712 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا رایگەیاند، دوای هەوڵەکان بەغدا بەنیازە ئەمساڵ مووچەی خانەنشیانی هەرێمیش هاوتای خانەنشینانی عێراق بکات کە کەمترین موچەی خانەنشینی هەرێم ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت، هاوکات چاوگێکی وەزارەتی دارایی هەرێمیش بەئێن ئارتی راگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا لیستی مووچەی خانەنشینان رەوانەی بەغدا دەکەن بۆ هاوتاکردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا رایگەیاند، دواى هەوڵەکانیان بەغدا بەنیازە موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بکات.

دەشڵێت، هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا و بەردەوامیش دەبن لە هەوڵەکانیان. دەشڵێت، "دوای جەژن سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ ئەو پرسە". 
لایخۆشییەوە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەمزوانە لیستی موچەی خانەنشینان رەوانەی بەغدا دەکەن بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان.
هەر لەو بارەیەوە مەغدید حاجی ئەندامی سەندیکای خانەنیشینان باسی لەوە کرد، پێویستە سەرجەم خانەنشینان لە عێراق مووچەکانیان وەک یەک بێت. 

 













گەلەری