کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشی ئەمڕۆ و سبەی راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما
نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و سنووری ئیدارەی گەرمیان بە ٣٥ پلە
گەرمترین ناوچەی هەرێمە.
سەبارەت بە کەشی سبەی ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی
گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرز دەبنەوە، سنووری ئیدارەی گەرمیانیش بە ٣٧
پلە، گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣١
سلێمانی : ٢٩
دهۆک : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٩
کەرکوک : ٣٢
گەرمیان : ٣٥
زاخۆ : ٣٠
سۆران : ٢٨
حاجی ئۆمەران : ١٩