سەردێڕ:

تەرمی فەرماندەیەکی یەکێتی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

PM:02:35:15/04/2024

66964 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەڕین بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی فەرماندەیەکی سەربازی یەکێتی لە ماڵەکەی خۆیدا لە حاجیاوا دۆزراوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە پۆلیسی راپەڕین بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێتی بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە پلەی فەرماندەی سەربازییە لە پاسەوانی سنوور و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی ئەو فەرماندەیە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و پاش ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی خێزانەکی کراوە.

سابر عەبدوڵا - راپەڕین












گەلەری