سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و باران دەبارێت

AM:10:22:22/04/2024

1268 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەمێک باران دەبارێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت، سبەینێ سێشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەمێک باران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەش خراوەتە روو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە، بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبن، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٧

سلێمانی : ٢٣

دهۆک :٢٨

زاخۆ : ٢٨

هەڵەبجە : ٢٦

کەرکوک : ٢٨

سۆران : ٢٦

حاجی ئۆمەران : ١٨

گەرمیان : ٣٢













گەلەری