سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان کردووە کارتەکانیان تەواو بووە

PM:02:44:22/04/2024

1148 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان کردووە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی دەنگدانیان کردووە، ئێستا کارتەکانیان تەواو بووە و دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئاماژی بەوەشکردووە، هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریان دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش هەزار و ٢٩٨ وێستگەی دەنگدان و هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بەسەر هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدانی گشتی دابەش کراوە، بۆ دەنگدانی تایبەتیش، ٧٤٦ وێستگەی دەنگدان و ١٦١ ناوەندی دەنگدانیان پەسەند کردووە.













گەلەری