سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو گەنجەی پاش یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکەی بە گوللـەیەکی هەڵە گیانی لەدەستدا

PM:03:54:20/04/2024

9840 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاوڕێکەیدا یاری کڵاوێنیان دەکرد، یارییان تەواو کرد و هاوڕێکەی دەمانچەی پاکدەکردەوە، بەڵام لەناکاو دەرچوونی گوللـەیەک لە دەمانچەی هاوڕێکەیەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی. قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەبووە.


شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بوو، دوو هاوڕێ وەک کاری هەمیشەییان پێکەوە بوون و یاری کڵاوێنیان دەکرد، یاریی تەواو بوون و یەکیان دەستی کرد بە پاککردنەوەی دەمانچە.

لەناکاو گوللـەیەک لە دەمانچەکەوە دەردەچێت و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ئارام عومەری تەمەن ١٩ ساڵ. رووداوەکە لە گەڕەکی ئاسوودەی چەمچەماڵ روویداوە.

قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا هاوڕێکەی ئارام بە ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە بە هەڵە روویداوە و هیچ کێشەیەک لەنێوان ئەو دوو هاوڕێیەدا نەبووە.

سۆران محەمەد، چەمچەماڵ
هـ.ئـ













گەلەری