سەردێڕ:

سودەکانی خواردنی شلەی قەیسی لە بەیانی جەژندا

PM:11:42:09/04/2024

3060 جار خوێندراوەتەوە

جگە لەوەی قەیسی یەکێکە لە میوە باوەکان، زۆربەی کاتیش وشکدەکرێتەوە و وەکو شلە ئامادە دەکرێت، ئەم شلەیە زیاتر بە خواردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ناسێنراوە.


ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی خواردنی شلەی قەیسی کردووە بۆ جەستە، بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژندا بۆ ئەوەی هاوکار بێت لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو بڕە زۆرەی برنج و شیرینی و چەوری کە لە ڕۆژانی جەژندا دەخورێن، هەر بۆیە خواردنی قەیسی گرنگییەکی زۆری هەیە، لەوانەش:


 

 

یەکەم: کۆلستڕۆڵی تێدا نییە و ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر مێشکی مرڤ دەبێت.

دووەم: دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکانی پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و قەبزی ناهێڵێت.

سێیەم: قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدایە بە تایبەتی ڤیتامینەکانی A, K, B6 کە بۆ جەستە گرنگن.

چوارەم: ڕێژەیەکی باشی کانزاکان و مادە دژە ئۆکسانەکان لەخۆدەگرێت سوڕی خوێن و دڵ باش دەکەن.

پێنجەم: مادەکانی پەیوەست بە دژە هەوکردن و کانزاکان کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا.

شەشەم: جەستە لە چەورییە زیان بەخشەکان پاکدەکاتەوە.

حەوتەم: ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێزدەکات.













گەلەری