سەردێڕ:

یەکێتی فشار لە فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەک دەکات بە زۆر هەژماری من پڕ بکەنەوە

PM:01:07:22/04/2024

2988 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی یەکێتی فشار لە هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و فەرمانبەرانی هاتوچۆی سلێمانی و فەرمانگەکانی دیکە دەکات کە دەبێت بە زۆر هەژماری من پڕ بکەنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتی فشار لە سەرجەم مەفرەزە و کارمەند و شۆفێرانی هاتوچۆ و چەند فەرمانگەیەک دەکات کە هەژماری من پڕ بکەنەوە و هەڕەشەی ئەوەیان لێ دەکات ئەگەر هەژمارەکە پڕ نەکەنەوە، ئەوا مووچەی مانگی پێنج وەرناگرن.

پێشتر ئێن ئاڕ تی ئەوەی ئاشکرا کردبوو، یەکێتی لە سنووری سلێمانی فشار لە فەرمانبەران دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەژماری منی مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی خۆی لە بەرامبەردا بەناوی عمولەوە داهاتی دەستبکەوێت لەسەر مووچەی مووچەخۆران.

یەکێتی لەلایەک لەگەڵ پارتى پێکەوە رێگرى لە دابەشکردنى مووچە دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە لە سنورى سلێمانی هەژمارى منى مەسرور بارزانى بە فشار بە فەرمانبەران پڕ دەکاتەوە.

هاوکات هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، یەکێتی ماوەی چەند رۆژێکە لە تەواوی فەرمانگەکانی سلێمانیدا بەشداریکردن لە هەژماری منی مەسرور بارزانی کردووە بە ناچاری و فۆرمی هەژمارەکە بە فەرمانبەران پڕ دەکاتەوە.

No description available.












گەلەری