سەردێڕ:

ئەوانەی قاوە زۆر دەخۆنەوە چۆن دەتوانن رووبەڕووی کەمخەوی ببنەوە؟

PM:11:34:23/04/2024

1788 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوەی قاوە بە ڕۆتینێکی ڕۆژانە دادەنرێت بۆ زۆر کەس، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەشدارە لە باشترکردنی دۆخ، بەڵام ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنانەت بڕێکی کەمیشی دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و لێدانی دڵ کە بێگومان هۆکارەکەی کافایینە.


شارەزایان دەڵێن "بەپێی لوبنان٢٤"، کاردانەوە جیاوازەکانی قاوە لە DNAی ئێمەدایە، کافاین دەتوانێت بۆ ماوەیەک لە جەستەدا بمێنێتەوە کە لە ٩٠ خولەکەوە تا نۆ کاتژمێر دەخایەنێت، ئەمەش بەندە بە خێرایی کارکردنی جگەرەوە.

زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە جینێکی دیاریکراو بەناوی CYP1A2 کۆنتڕۆڵی دەکات کە جگەر چەندە خێرا شیکردنەوە بۆ کافاین دەکات و هەندێک لێکۆڵینەوەش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی ئەم جینەیان نییە لە ئەنجامی خواردنەوەی قاوە تووشی بەرزی پەستانی خوێن دەبن.

قاوە، یان باشتر بڵێین کافاین، بە گۆڕینی ڕۆیشتنی هەندێک پێکهاتە و ماددە کیمیاییەکان بۆ مێشک کاردەکات، بۆ ئەوەی جەستە بخەوێت، ماددەیەکی کیمیایی بەرهەم دەهێنێت کە پێی دەوترێت ئەدینۆسین کاتێک دەچێتە ناو مێشکەوە، وادەکات مرۆڤ هەست بە ماندوێتی بکات و لێدانی دڵ خاو دەکاتەوە بەدرێژایی ڕۆژ، بڕی ئەدینۆسین لە جەستەدا کۆدەبێتەوە هەر بۆیە ئاساییە لە پاشنیوەڕۆیاندا دەست بکەیت بە هەستکردن بە خەواڵوویی .

بەڵام کافاین ئەو وەرگرانە لە مێشکدا دەگرێت کە لە ڕێگەیانەوە ئەدینۆسین پرۆسێس دەکرێت، ئەمەش وا دەکات هەست بە کەمخەوی بکەیت.

زانایان دەڵێن هەنگاو هەیە مرۆڤ دەتوانێت بیگرێتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییە نەخوازراوەکانی کافاین، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، خواردنەوەی ئاوی زۆر، کە نزیکەی پەرداخێکی گەورە دوای هەر کوپێکی قاوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە فشاری دەروونی.

هەروەها توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وەرزشی خێرا، بۆ نموونە ڕاکردن یان پاسکیلسواری بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دەتوانێت دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە.













گەلەری