سەردێڕ:

بناری قەندیل بۆردوومانکرا؛ بریندار هەیە

PM:06:56:17/04/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگیەوە لە ناوچەی کورتەک لە بناری قەندیل هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو و زیانێکی زۆر بەر سێ ئۆتۆمبێل کەوت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومانی کورتەک لە بناری قەندیل کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە ژنێک بریندار بوو و زیانێکی زۆر بەر سێ ئۆتۆمبێل کەوت و هەروەها ژینگەی ناوچەکەش زیانی بەر کەوتووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، قائیمقامی ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە ناوچەی کوڕەڵە سەر بە گوندی گرگاشێ لە شارباژێڕ ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی رووخا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ١٣ـی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی گوندی گەڵاڵە کرا و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.













گەلەری