سەردێڕ:

وردەکاریی هاوتاکردنەوەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عێراق چۆنە؟

PM:03:44:11/04/2024

5584 جار خوێندراوەتەوە

هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا، ئەو پرسەی ماوەی چەندین ساڵە خانەنشینانی هەرێمی لە چاوەڕوانی هێشتووەتەوە، کۆتایی دێت و لەمساڵدا هاوتای خانەنشینانی عێراق دەکرێن.


رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، کە بەغدا بەنیازە یاسای خانەنشینى عێراق لە هەرێمیش جێبەجێ بکات بەوەش کەمترین مووچە ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت.

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا لیستی مووچەی خانەنشینان رەوانەی بەغدا دەکەن بۆ هاوتاکردن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو مووچەخۆرانەی لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە خانەنشینکراون، سەرەتا پلەبەرزکردنەوەی ئەو ساڵانەیان بۆ دەبەسترێت کە راگیرابوو، دواتر لەسەر دواین مووچە، مووچەی خانەنشینیان هاوتای بەغدا دەکرێت.

موچەی خانەنشینانی هەرێم تاوەکو ئێستا بە یاسای ساڵی ٢٠٠٦ و چەند یاسایەکی دیکەی خانەنشینی کار دەکات کە بەشێک لە خانەنشینان موچەکانیان کەمترە لە ٢٠٠ هەزار دینار، ئەوە لە کاتێکدایە لەساڵی ٢٠١٤دا یاسایی یەکگرتووی خانەنشینی لە عێراق پەسەندکرا، یاسای یەکگرتووی خانەنشینی کەمترین موچەى خانەنشینیشى بە ٥٠٠ هەزار دینار داناوە، بەڵام هەرێم جێبەجێی نەکردووە.













گەلەری