سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار

PM:11:32:14/04/2024

26252 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو دەبێت و پێش ١٨ـی مانگ رەوانەی بەغدای دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی پێش ١٨ـی ئەم مانگە لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکات.

هاوکات ئەمڕۆ، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سبەی کۆ ببێتەوە. وتیشی، "دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ٢٥ـی هەموو مانگێکەوە دەکرێتە رۆژی ١٨ـی هەموو مانگێک".













گەلەری