سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا کرا

PM:06:14:21/04/2024

23864 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواریان رەوانەی بەغدا کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەرانیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای وردبینی لە لیستەکەدا، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم رەوانە دەکات.

پێشتر، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەکراوە و دوای تەواوبوونی پارەدارکردنی وەزارەتەکان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. دەشڵیت، "ئەگەر هیچ گرفتێک دروستنەکرێت ئەوە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکەن".

وتیشی، "لەگەڵ پلەبەرزکردنەوە پێویستی کردووە دەستکاری چۆنێتی مووچە بکەن و لەگەڵ سیستمی دابەشکردنی مووچەی عێراق رێکی بخەن تاوەکو کێشەی ئیداری و کارگێڕییان بۆ دروست نەبێت لەکاتی ناردنی لیستی مووچەدا بۆ ئەو مەبەستەش دوو لیستی مووچەیان بۆ مانگی ئایار ئامادەکردووە".













گەلەری