سەردێڕ:

رۆژی رۆژنامەگەری کوردییە؛ ١٢٦ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت

AM:09:47:22/04/2024

2616 جار خوێندراوەتەوە

٢٢ـی نیسانی هەموو ساڵێک،ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە و١٢٦ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت. سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، "وەک هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارانی کوردستان دەبین". لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ لە دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری رۆژنامەنووسی، ستافی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر هەموو رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندنی لە شوینی دیدارەکە دەرکرد.


رۆژی ٢٢ـی نیسانی ١٨٩٨ رۆژنامەی کوردستان یەکەم ژمارەی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن مقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرکرا، کە یەکەم رۆژنامەی کوردییە لە مێژووی رۆژنامەگەریی کوردیدا.

دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان لەو سەردەمەدا کە کورد خاکەکەی داگیر کراوە، هەندێک بە شۆڕشێک لە بواری راگەیاندن ناوی دەبەن، هەموو ژمارەكانیشی دوور لە خاکی کوردستان دەردەكرا.

هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا رایگەیاند، "جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە راگەیاندنکاران لە هەرێمی کوردستان و لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و تەواو ئازادن".

دەشڵێت، "حکومەتیش وەک هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت". لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ لە دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری رۆژنامەنووسی، ستافی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر هەموو رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندنی لە شوینی دیدارەکە دەرکرد.

قسەکانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەکاتێکدایە، لە ١٥ ساڵی رابردوودا چەندین رۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان کوژراون و رێگرییەکانیش لە رۆژنامەنووسانی دەرەوەی دەسەڵات بەردەوامە، لە سنوری بادینانیش دەیان رۆژنامەنووس بە تۆمەتی تیکدانی ئاسایی نیشتیمانی زیندانی کران و بەشێکیان هێشتا لە زینداندان.

هاوکات، دوای ١٢٦ ساڵ هێشتا ئازادیی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەنوسان لە هەرێم دابین نەکراوە و گرتن و کوشتن و پێشلکاری و توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان نەوەستاوە.

هەر لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی ئەوەی لە یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان باسی لەوە کردبوو، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان بردووە و دابەشی ناکەن، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە عومەر مامە کوردە، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکرا و دواتر لەژێر فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا ئازاد کرا.













گەلەری