AM:10:55:21/04/2024
17576 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست پێدەکات و لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات و دواتر بەشێوەیەکی گشتی نمەبارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت.
باسی لەوەش کرد، لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و
دهۆک تاوەباران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی
شەودا باران بارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکەی ٣ بۆ ٤ پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشی سبەی دووشەممە ئەوەی خستووەتە روو،
ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە
ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و تاوەباران دەبێت، دواتر لە
کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت. پلەکانی گەرماش ٢ بۆ ٣ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٧
سلێمانی : ٢٧
دهۆک : ٢٦
زاخۆ
: ٢٦
هەڵەبجە : ٢٧
کەرکوک : ٢٩
سۆران : ٢٤
حاجی ئۆمەران : ١٦
گەرمیان : ٣٢