PM:03:25:13/04/2024
1252 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لە تونێلی ماوەران – شەقڵاوە ١٣ کەس بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن و دوو کەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە، موحسین قەسرۆکی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تونێلی ماوەران – شەقڵاوە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا.
ئاماژەی بەوەش
کرد، بەهۆی ئەو رووداوەوە ١٣ کەس بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن و دوو کەسیان
دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون و بریندارەکانی دیکەش
رەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون.
ئەوەشی خستە
روو، سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان گەشتیارن و لە سلێمانیەوە بەمەبەستی سەیران
روویان لە شەقڵاوە کردووە.
کەریم کەیفی - سۆران