وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر هۆکاری کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان ئاشکرا کرد و دەڵێت، سبەی کارەبا چاک دەبێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندووە، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پڕۆسەکە تەواو بێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە سبەینێوە بارودۆخی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان ئاسایی
دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبا
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت
و پێیان باش بووە لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما ئەو کارە بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ماوەی نزیکە هەفتەیەکە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی بەرچآو
کەمیکردووە و هاوڵاتییان داوا دەکەن، کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکرێت بۆئەوەی
بتوانن سودی لێببینن و ئیش و کارەکانیانی پێ رایی بکەن.
لەکاتێکدا،
ساڵانە لە وەرزی بەهار و پاییزدا هاوڵاتییان بە رێژەیەکی زۆر کەم پێویستیان بە کارەبای نیشتیمانی دەبێت و وێستگەکانی کارەبا فشاریان لەسەر نابێت، هاوکات، لەگەڵ
چوونە ناو وەرزە سارد یان گەرمەکان، پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە، بە
جۆرێک هەندێک جار رۆژانە تەنها ٥ بۆ ٦ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان.