سەردێڕ:

بۆ رۆژی دووەم بەشێک لە دانیشتووانی دۆڵی بالیسان دژی خراپی رێگاوبانەکانیان گردبوونەوە

PM:02:52:15/04/2024

864 جار خوێندراوەتەوە

بۆ رۆژی دووەم بەشێک لە هاوڵاتیانی دۆڵی بالیسان دژی خراپی رێگاوبانەکانیان گردبوونەوە. دەشڵێن، "حکومەت ماوەی ساڵێکە رێگاکەمانی هەڵکەندووە و تا ئێستا قیرتاوی نەکردووەتەوە".


ئەو هاوڵاتییانە باس لەوە دەکەن، نزیکەی ٥٥ گوندن و رێگاوبانی گوندەکانیان ئەوەندە خراپە ئۆتۆمبێلەکانیان خراپ بووە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، ساڵانە چەندین کەس لەم رێگایەدا گیان لەدەست دەدات.

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو رێگایە هەڵکەنراوە و هاوینان تەپوتۆزی هەیە و زستانان قوڕ و لیتەی هەیە، جگە لەوەی بەهۆی خراپی رێگاکەوە ماوەی بڕینەکەی زۆرترە.

ئەو هاوڵاتییانە دەشڵێن، ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر مانگانە کەمتر لە دوو کیلۆمەتری تەواو بکردایە، ئەوا بە یەکجاریی پڕۆژەکە تەواو دەبوو، بەڵام قیرەکەیان هەڵکەندووە و بەجێهێڵدراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێگای بالیسان ٢٣ کیلۆمەترە درێژە و ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە بە شەقڵاوەوە، جگە لە هاوڵاتییان، رۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم رێگایەدا هاتوچۆ دەکەن.













گەلەری