سروە عەبولواحید: دەسەڵات لە ترسی بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگی تەلەفۆنیان لە شاسوار عەبدولواحید قەدەغەکردووە
ئامادەکارییەکان بۆ یازدەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی پێکردووە و لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ کەس ناویان بۆ وەرگرتنی کەپر و دوکان لەفێستیڤاڵەکەدا تۆمارکردووە، بەڵام هێشتا رۆژەکەی دیاریی نەکراوە.
دیاردەی سەگی بەڕەڵا لە زۆرینەی وڵاتان بووەتە كێشەیەكی گەورە، ژمارەی سەگ زۆر زیادی كردووە و چارەسەركردنی ئەو دیاردەیەش پێویستی بە پارەیەكی زۆر هەیە و وای كردووە ئەو رێگەیانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەكە گیراونەتە بەر چارەسەری كێشەكە نەكەن و ساڵانە سەگگەستنێكی زۆر هەیە، لە ئوردن پێشنیاز كراوە هەر كەسێك سەگ بیگەزێت پارەی پێ بدرێت.
ماڵپەڕێ پۆلتیکۆ دەڵێت، ئەمریکا پڕۆژەیەکی فراوانی داناوە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی لە مەترسیی درۆنەکان بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ و بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە بۆ ئەوەی پۆلیس و پاسەوانەکانی فێر بکات چۆن دژی درۆنەکان بجەنگن.
وەزارەتی ناوخۆى عێراق دەڵێـت، ١٦ سەنتەری چاکسازی بۆ تووشبووانى ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق کراوەتەوە، کە لە رێگەی ئەوانەوە زیاتر لە پێنج هەزار کەس توانیویانە واز لەو ماددانە بهێنن.
دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی پسوڵەی ئەلیکترۆنیکردنی خۆراک بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەم دەستپێبکات و ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
سروە عەبدولواحید وتی، زیندانییەکانی تر ١٥ کاتژمێر بۆیان هەیە پەیوەندی تەلەفۆنی بکەن بەڵام بۆ شاسوار عەبدولواحید ١٥ خولەکە.
لە رێگاى نێوان شێخان بۆ موسڵ، رووداوێکى هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.
بەرپرسی باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، ئەو ١٢ كۆچبەرەی لە لیبیا دۆزراونەتەوە و خەڵكی هەرێمی كوردستانن، دەگەڕێندرێنەوە عیراق.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، توانیویانە رێژەی بەرهەمهێنانی دەرمان لە سێ ساڵی رابردوودا ٣٠٪ زیادبکەن.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت، بە هۆکاری بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان لە رۆژی ٥ـی مانگی ١١ تا ١٣ـی مانگ پشووی فەرمی دەبێت لە عێراق و بۆ هەرێمیش لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لێدەدەن. دەشڵێت، تا ئێستا ١٥٠ هەزار کارتی بایۆمەتری دابەشکراوە بەسەر دەنگدەراندا و رۆژانە ١٠ هەزار کارت دەدرێتەوە هاوڵاتیان.
وهزارهتی بازرگانی عێراق پلانێكی نوێی بۆ رێكخستنی هاوردهكردنی ئۆتۆمبێل راگەیاند و وتی، ژمارهی ئهو ئۆتۆمبێلانهی ساڵانه هاوردهدهكرێن نزیكهی ٢٠٠ ههزار ئۆتۆمبێلن.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ هیچ کێشەیەکی کەمی ئاوی خواردنەوە نایەتە پێشەوە بۆ هاوڵاتیانی عێراق و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەو مەبەستە و لەگەڵ تورکیاش رێککەوتوون بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، بەڵام بۆ سبەینێ جارێکی تر پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لە هۆتێلێکی کەلار دۆزراوەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلاریش دەڵێت، دەرکەوت کە چەند رۆژێکە ئەو پیاوە گیانی لەدەستداووە و پێی نەزانراوە.
کۆتایی بە چاوەڕوانیی دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی هات ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەندرا، وەزیری خوێندنی باڵاش رایگەیاند، ٥٤ هەزار و ٢٧٨ خوێندکار زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و ٩٧٪ـیان وەرگیراون.
دوای ئەوەی ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز کە کاندیدی نەوەی نوێشە وتی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەنیازی گرانکردنی سووتەمەنیە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەڵامی دایەوە و دەڵێت، لێدوانەکەی وەزیر دەستکاری کراوە، پەرلەمانتارەکەش جەخت دەکاتەوە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت دوای هەڵبژاردن سوتەمەنی گرانتربکات.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك و هەموو جۆرەكانی پەلەوەر لە ٣٩ وڵاتەوە، بەهۆی تۆماركردنی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ناویاندا.
کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کارتی دەنگدانیان دابەشکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لە مانگی ئەیلوول بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس رۆژانە ٦٣٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە، لە هەمان ماوەدا بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ٦٥ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و نزیکبووەتەوە لە چوار ملیۆن و ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەتەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە ٢٥ هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
هەوکردنی جومگەکان یەکێکە لە حاڵەتە ئازاربەخشەکان کە کاریگەری لەسەر جومگەکان و جوڵەکانیان هەیە، کە ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانە دروست دەکات.
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، کاروانی دووەم لە هێلیکۆپتەری ئەمریکی(بێڵ ٥٠٥)گەشتووە بە دەستیان وژمارەی هێلیکۆپتەرەکان هەشت دانەیە و لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدایە بۆ بەرەوپێشچونی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە.
سروە عەبدولواحید دەڵیت، سودانی پێی وتووە ناردنی موچە دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوت و ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دەنێردرێت.
وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق دەڵێت، پڕۆژهی كۆمپانیای نیشتمانی مۆبایل دادەمەزرێنن کە ههلیكار بۆ گهنجان دهڕهخسێنێت.
بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی، لوتکەی شەرم شێخی میسڕ بۆ ئاشتی دەستپێکرد، بە مەبەستی ئیمزاکردن لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستنی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە.
بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا دەڵێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێكدا.
راهێنان بە ٢٣٠ هەزار كارمەندی كۆمسیۆن دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە مانگى داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەی ئەمڕۆ خەزوری خۆی کوشت لەبەردەم دادگای هەولێر خۆی رادەستکرد.