PM:05:01:14/10/2025
1356 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو لە رۆژی سێشەممەوە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە لە باشووری ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستەوە چالاکدەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین بە رێژەی جیاواز تەواوی
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ کاریگەرییەکانی
بەردەوامدەبێت، لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەی گەرمی.