AM:11:03:14/10/2025
5316 جار خوێندراوەتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لە هۆتێلێکی کەلار دۆزراوەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلاریش دەڵێت، دەرکەوت کە چەند رۆژێکە ئەو پیاوە گیانی لەدەستداووە و پێی نەزانراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، تەرمی پیاوێک هینراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە لەناو ژووری یەکێک لە ئوتیلەکانی ناو کەلار گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو پیاوەی گیانیلەدەستداوە دانیشتووی شارەبانی
سەر بە پارێزگای دیالەیە، دوای پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوت ماوەی چەند رۆژێکە گیانی
لەدەستداووە و پێی نەزانراوە.
باسی
لەوەشکردووە، بە مەبەستی توێکاری لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی
پزیشکی دادی گەرمیان کراوە.