نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەتەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە ٢٥ هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئابووریناسان
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
سەبارەت بەو
بابەتە سەرۆکی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای راوێژکاریی (بلوو لاین فیوچەرز) وتوویەتی،
"زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی و چاوەڕوانکراوە
نرخەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار."
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٣٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٥٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٩٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٧٧ هەزار دینارە