AM:10:37:14/10/2025
52284 جار خوێندراوەتەوە
کۆتایی بە چاوەڕوانیی دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی هات ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەندرا، وەزیری خوێندنی باڵاش رایگەیاند، ٥٤ هەزار و ٢٧٨ خوێندکار زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و ٩٧٪ـیان وەرگیراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئارام ئەحمەد، وەزیری خویندنی باڵای هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند و وتی، ٥٤ هەزار و ٢٧٨ خوێندکار زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و ٥٠ هەزار و ٨٦٢ـیان وەرگیراون کە دەکاتە ٩٧٪.
کلیک لێرە بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەوان لە دەرەوەی پلانی خۆیان ١٥ هەزار خوێندکاریان وەرگرتووە و هیچ
خوێندکارێک نامێنێتەوە کە وەرنەگیرێت، ژمارەی ئەو دەرچووانەش کە وەرگریراون لە
زانکۆ و پەیمانگەکان، ٥١ هەزار و ٧٢٥ خوێندکارن و لە ئەمرۆوە خوێندکاران دەتوانن
پەڵپ بگرن لە ئەنجامەکانیان و یەک هەفتە مۆڵەتیان هەیە.
وەزیری خوێندنی
باڵا لەباری نمرەی ئەمساڵیشەوە ئاشکرای کرد، ئاستی بەدەستهێنانی نمرە دابەزیوە، لە
چاو ساڵی رابردوودا بەتایبەت لە بەشی زانستی.