PM:02:38:14/10/2025
35916 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت، بە هۆکاری بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان لە رۆژی ٥ـی مانگی ١١ تا ١٣ـی مانگ پشووی فەرمی دەبێت لە عێراق و بۆ هەرێمیش لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لێدەدەن. دەشڵێت، تا ئێستا ١٥٠ هەزار کارتی بایۆمەتری دابەشکراوە بەسەر دەنگدەراندا و رۆژانە ١٠ هەزار کارت دەدرێتەوە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، سێ ملیۆن و ٦٩ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە و تا ئێستا ١٥٠ هەزار کارت دابەشکراوە بەسەر دەنگدەراندا.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣٥
هەزار کەس ناوی گەڕاوەتەوە بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان.
دەشڵێت، بە مەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان لە عێراق لە رۆژی پێنجی مانگی ١١ تا
١٣ـی هەمان مانگ پشووی فەرمی دەبێت، بۆ هەرێمیش لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لێدەدرێت.