سەردێڕ:

ڕێککەوتنی ئاشتی لەسەر غەززە و سەرنجێک!

PM:08:39:13/10/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز رەئوف
+ -

ڕێککەوتنی غەززە، لەگەڵ دیدگای ناتانیاهۆ وحکومەتەکەی ناگونجێت.
ناتانیاهۆ و هەموو ڕاستڕەوە توند ڕەوەکانی نێو دەسەڵاتیی ئیسرائیل دەیانویست ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوام بن، بەڵام ترەمپ لە ویستی ئەوان گەورەتر بوو.

پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی،قورسە لە قۆناغی گۆڕینەوەی بارمتەکان و دیلە فەڵەستینیەکان زیاتر ببڕێت،چونکە قۆناغی دووەم کەچەکداماڵینی کەرتەکەو بزوتنەوەی حەمماسە،هەروا ئاسان نییە،لایەنی پەیوەندیدار کە خودی حمماسە قبوڵی بکات.
ئیسرائیل کاتێک دیمەنی غەززە بەوشێوە ببینێت،چەکەکانی حمماسی تێداچالاکە،بەبێ گوێدانە ئەو بەڵێنانەی کە ترەمپ بۆهێنانەدی ئاشتی بەلایەنی تورکی و قەتەری و میسری و وڵاتانی تری عەرەبی و ئیسلامی داوە،هێزەکانی جارێکی تر بەرەوە هێڵە جێهێشتووەکان،کەپێشتر لێی بوو،بگەڕێنێەوە،وەلێ ترەمپیش گەر هەمان دیمەن ببینێت،کە حمماس چەک تەسلم ناکات،ئەوکات قسەیەکی جیاوازتری دەبێت بۆ ئەو دۆستانەی خۆی کەبەڵێنی پابەندبوونی بەپلانی ئاشتتیەوە داوە لەلایەن ئیسرائیلەوە.
هەرچی ئیسرائیلە،چیتر ڕێگە نادات،جارێکی تر حمماس،چ وەک ناوی حەمماس یان هەرناوێکی تریش بێت کەخۆی لەگۆڕینی ناوی بزوتنەوەکە ببینێتەوە،بۆ ناوێکی تری جوڵانەوەی سیاسی بێ چەک،بەشدار لە چالاکی سیاسی و حوکمڕانی لەهاتوودا قبوڵ بکات،بۆیە سەرکەوتنی تەواوی قۆناغەکانی ئاشتی لەسەر کەرتەکە،هەروا ئاسان نابێت و ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەبەر دەرگا دەبێت.

 

گەلەری