PM:04:55:13/10/2025
5064 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەی ئەمڕۆ خەزوری خۆی کوشت لەبەردەم دادگای هەولێر خۆی رادەستکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لەبەردەم دادگای هەولێر کەسێک خەزوری خۆی کوشت و دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستکرد.
دەشڵێت، رووداوەکە
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بووە و لە کاتی هاتنە دەرەوەیان لە دادگا زاواکە تەقە لە
خەزوری خۆی دەکات و راستەوخۆ گیان لەدەستدەدات.