دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەهای زێڕ ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٣٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە پێنج هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە چوار هەزار و ٦٩ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٣٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٧٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٥٢ هەزار دینارە