PM:02:04:13/10/2025
9324 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە بەردەم دادگای هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک کوژراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، لە بەردەم دادگای هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە.
سەبارەت بە رووداوەکە چاوگێک لە پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە لە نێوان زاوا و خەوزورێک بووە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لە ئێستادا زاواکە تۆمەتبارە بە کوشتنی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ رووداوەکە كراوهتهوه، هەروەها
تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.