PM:11:43:15/03/2026
1572 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە هەولێر و سلێمانی نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین گرانکرا و نزیکەی ٥٠ دیناری چووەتەسەر و لەوبارەیەوە وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرچاوەکانی دابینکردنی بەنزین و سوتەمەنی نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە و بەم هۆیە بەنزینخانەکانیش بە نرخی گرانتر سوتەمەنی بەدەست دەهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، بە ئێن ئاڕ تی وت، نرخی دۆلار کاریگەرییەکی راستەوخۆی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان.
وتیشی،
سەرچاوەکانی دابینکردنی بەنزین و سوتەمەنی نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە و بەم هۆیە
بەنزینخانەکانیش بە نرخی گرانتر سوتەمەنی بەدەست دەهێنن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەرزبوونەوەی نرخەکان پەیوەندی بە دۆخی ناوچەکە و بەردەوامی جەنگ هەیە،
کە کاریگەری لەسەر سەرچاوە و گواستنەوەی سوتەمەنی داناوە.
ئەلەند ئەحمەد - سلێمانی