سەردێڕ:

بەڕاست شەپۆلی رۆکێت؟

PM:07:44:15/03/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
ئارێز عەبدوڵا
+ -

کەناڵەکانی راگەياندن کاريگەريەکی گەورەيان لەسەر زمانی کوردی هەيە، بڵاوکردنەوە و دووبارە و چەند بارەکردنەوەی رۆژانەی ناو و دەستەواژە و چەمکەکان لای گوێگر و خوێنەر و بينەر راست بن يان چەوت جێگير دەکەن.

لەوەتی شەڕی ئەمريکا و ئيسڕائيل - ئێرانە رۆژ نييە لە زۆربەی هەرەزۆری کەناڵەکان چەندين جار گوێمان لە (شەپۆڵی روکێت يان مووشەک) نەبێ!

بەکارهێنانی دەستەواژەی شەپۆڵی مووشەکی هەڵەيە٠ هەر يەکێك لەم دەستەواژانە بەکار بێت راستە: گورزە، شێلکە، ژمارەيەک، کۆمەلێك.

ئەو شەپۆڵە دايک و باوك عارەبە ئەوەندە دووبارە و دەبارە کراوەتەوە، هەواڵساز و پێشکەشکاران بە چاولێکەری يەکتری بەکاری دەهێننەوە!

شەپۆڵ تەنيا بۆ ئاو و با و موگناتيس، بەکار دێ، چونکە جولەی ماددەيەکی نەرمی نەژمێردراوە.

ئايا رۆکێت دەژمێردرێن يان نا؟

بێگومان رۆکێت و فڕۆکە و فيشەك دەژمێدرێن، بۆيە دەبێ دەستەواژەی گونجاويان بۆ بەکار بێت.

ئەمڕۆ لە کەناڵێکی زەبەلاحی کوردی بيست جار پتر گوێم لە دەستەواژەی شەپۆڵی مووشەک و دوو جاريش شەپۆڵی دەستگيرکردن بوو!

ئەی هاوار شەپۆڵی دەستگيرکردن کەی کوردييە؟!

هيوادرام نووسەر و رۆژنامەنووس و پێشکەشکارەکان چاوکراوەتر و باشتر ئاگاداری پاراستنی پاراويی و رەسەنايەتی زمانەکەيان بن.

شەپۆڵ: گورزە، شێلکە، کۆمەلێك، ژمارەيەك


گەلەری