AM:11:27:15/03/2026
5660 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی رایگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکان و زۆربەی کاتەکان بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمەباران دەبێت، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک هۆشداری لە درووستبوونی لافاو دەدرێت، هاوکات لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە هەورە برووسکە دەبێت و بەفریش دەبارێت لەسەر لوتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان، هەروەها ئەگەری بارینی تەرزە هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی گشتی و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ تا کاتەکانی دوانیوەڕۆ رێژەی دابارین بە شێوەی نمە بارانی کەم دەبێت لەسەر ناوچە جیا جیاکان بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە لە ئەنجامی زیاد بوونی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆڵی بارانبارین کاریگەری زیاد دەکات.
باسی لەوەشکرد،
پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە، بارانبارین لە
ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی (زاخۆ سۆران ) ناوچە جیا
جیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ بجیل دینارتە بەردەڕەش و شەقلاوە،
کۆڕێ پیرمام بەشێک لە بارزان) رێژەی باران بارینی بە لێزمە و هەورە برووسکە و
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت، لە شەو درەنگ و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری
ئەم شەپۆلە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە
ئیدارەی گەرمیان .
لەبارەی کەشوهەوای
سبەینێ وتی، شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان، لە سنووری
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە گەرمیان چڕترین ماوەی دابارین لە
بەرەبەیان دەبێت، سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆک باران بارین بەشێوەی نمە باران و
بارانی مامناوەند دەبێ، لە دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە کاریگەری شەپۆڵی بارانبارین
تا رادەیەک لاواز دەبێت بارانبارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
بەرزترین پلەی
گەرمای پێشبینیکراو:
سلێمانی: ١٢
پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٣
پلەی سیلیزی
پیرمام: ٩ پلەی
سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٦
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: ١٥
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٦
پلەی سیلیزی