سەردێڕ:

زانیاریی لەبارەی گواستنەوەی موجتەبا خامنەیی بۆ رووسیا ئاشکرابوو

AM:10:15:15/03/2026

1776 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی باڵای نزیک لە موجتەبا خامنەیی دەڵێت، موجتەبا بە برینداری گەێندراوەتە رووسیا و دوای نەشتەرگەری لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە یەکێک لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکانی رووسیا چارەسەر وەردەگرێت.


چاوگێکی باڵای نزیک لە موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی ئێران بە رۆژنامەی جەریدەی کوەیتی وتووە، کە موجتەبا خامنەی دوای برینداربوونی لە هێرشەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکادا، بەهۆی بارودۆخی تەندروستی و ئەمنییەوە لە پرۆسەیەکی زۆر نهێنیدا بە فڕۆکەیەکی سەربازیی رووسی لەسەر داوای ڤلادمێر پوتن بۆ مۆسکۆ گواستراوەتەوە.

وتیشی، دەستبەجێ دوای گەیشتنی نەشتەرگەرییەکی بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە یەکێک لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر وەردەگرێت.













گەلەری