سەردێڕ:

قەیرانێکی تر لەگەڵ بەغداد بەڕێگەوەیە

PM:10:35:15/03/2026
380 جار خوێندراوەتەوە
مۆفەق حسێن
+ -

حکومەتی هەرێم وا خەریکە جارێکی تر کێشە بۆ موچە دروست دەکات و قەیرانێکی تر لە گەڵ حکومەتی فیدراڵدا دروست دەکات.

لەم بارودۆخە قورس وناهەموارەدا کە بە هۆی شەڕی ئیسرائیل - ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا دروست بوە و بوەتە هۆی داخستنی گەروی هورمز کە لە دەرئەنجامدا حکومەتی عێراق نەتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت(کە تاکە سەرچاوەی داهاتێتی) بە پێی هەندێک سەرچاوە عێراق رۆژانە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت . ئەگەر ئەم بارو دۆخە بەردەوام بێت ئەوە توشی قەیرانێکی ئابوری گەورە دەبێت و ڕەنگە نەتوانێت موچەی موچەخۆران دابین بکات (بێ گومان بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمیشەوە).

لە ئێستادە تاکە ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ئەم زیانە هەناردە کردنی نەوتەکەیەتی لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە ئەوەش لە ڕێگەی هەمەهانگی و رێککەوتن دەبێت لە گەڵ حکومەتی هەرێمدا.

بەڵام وا دیارە حکومەتی هەرێم هاوکاری حکومەتی فیدراڵ نابێت و چەند مەرجێکی قورسی داناوە بۆ حکومەتی عێراقی کە بەشێکیان پەیوەندی بە هەناردە کردنەوەی نەوتەوە نیە. ئەگەر حکومەتی هەرێم هاوکاری حکومەتی فیدرال نەکات و ببێتە بەربەست بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە لە تورکیاوە ئەوە ڕەنگە لە دا هاتودا کێشەی گەورە دروست ببێت لە نێوان هەردوو لادا و حکومەتی عێراق چی تر موچەی موچە خۆرانی هەرێم نەنێرێت.

بۆیە دەبێت لەم بارو دۆخە هەستیارەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرپرسانە مامەڵە بکات و هاوکاری تەواوی حکومەتی فیدراڵ بێت لە هەناردە کردنی نەوتەکەی لە رێگەی تورکیاوە و بیسەلمێنێت بۆ هەمو لایەنەکان لە عێراقدا (بە دۆست دوژمنەکانی کورد لە بەغدا و بۆ شەقامی عەرەبی) کە کوردستان خاڵی بەهێزی عێراقە نەکمەترسی و خاڵی لاواز. و لەدوا جاردا بەشێکی لە داهاتی فروشتنی ئەو نەوتە دەگەڕێتەوە بۆ موچەی موچەخۆران لە هەرێم ئەگەر نا ، ئەوە دەبێت خەڵکی هەرێم باجەکەی بە قورسی بدەن.

گەلەری