وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، بەغدا بابەتەکەی شێواندووە و دەیەوێت رای گشتی چەواشە بکات، ئەگەر نا هەرێم ئامادەیە بۆ گفتوگۆی کێشەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە شەش خاڵدا روونکردنەوەیداوە و دەڵێت، حکومەتی ئێستای بەغدا لە مانگی یەکەوە گەمارۆیەکی خنکێنەری بە بیانووی جێگیرکردنی سیستمی ئەسیکۆدا خستووەتە سەر هەرێم و رێگەنادات دۆلار بۆ بازرگانەکان بەردەستبێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان هەموو کێڵگە و پاڵاوگەکانی نەوت و گازیان
کردووەتە ئامانج، ئەوەش بەرهەمهێنانی وەستاندووە و هیچ بەرهەمێکی نەوتی لە
کوردستان نەماوە تاوەکو هەناردەی دەرەوە بکرێت.
هاوکات رەخنەی لە حکومەتی عێراق
گرتووە و وتوویەتی، بەغدا ئامادەنییە رووبەڕووی ئەو هێرشانە ببێتەوە و تاوەکو ئێستا
هیچ رێکارێکی کاریگەر بەدی ناکرێت بۆ وەستاندنیان.
لەبارەی دۆخی داراییشەوە باسی
لەوەکردووە، "بەشێکی زۆری ئەم هێرشبەرانە لە بەغدا مووچە وەردەگرن، پڕچەک و
پارەدار دەکرێن، لەکاتێکدا مووچەی خەڵکی کوردستان هەمیشە دوادەکەوێت و کەمتر لە
گوژمەی پێویست دەنێردرێت".
جەختیشی
کردووەتەوە، هەرێمی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی خوی دەربڕیوە کە عێراق و هەرێمی
کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکات و ئەمە چەندین جارە داوا لە بەغدا دەکەین گفتگۆیەکی
بنیادنەر بوچارەسەری کۆی ئەم کێشانە دەست پێ بکرێت.