AM:12:58:16/03/2026
2012 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی لە پەیامێکدا داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکەن و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، چونکە قۆناغەکە هەستیارە و عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەو کاتەی کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.
وتیشی، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە رێککەوتن و رێگەش لەو خەڵکە هەڵپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.