PM:05:51:15/03/2026
41592 جار خوێندراوەتەوە
مهرجهعی باڵای ئاینی شیعهكان له عێراق رایگهیاند، پێشبینی دەكەن رۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی رۆژی هەینی مانگی نوێی شەوال لە ئاسماندا ببینرێت، ئەگەر مانگ لەو کاتەدا بە شێوەیەکی شەرعی جێگیر بێت، ئەوا رۆژی شەممە ٢١ـی ئازار وەک یەکەم رۆژی جەژن هەژمار دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە چاودێری بینینی مانگی دەکرێت بۆ دیاریکردنی کۆتایی مانگی رەمەزان و دەستپێکی مانگی شەوال.