جەنگی ئێران - ئەمریکا و ئیسرائیل
PM:03:53:14/03/2026
252 جار خوێندراوەتەوە
بەختیار شاوەیس
+
-
گەرووی هورمز:
یەکێک لەو ئامانجە ستراتیژیانەی کە ئەمریکا ویستی
و نەیتوانی، دەیەوێت و هێشتا بۆی نەکراوە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمزە یان بەلایەنی
کەمەوە رێگریکردن بوە لەوەی کەتاران ئەم گەروە نەکاتە رێرەرەوی خنکاندنی شادەماری
ئابووری ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەو ئەوروپا.
بەدینەهاتنی ئەم ئامانجە ستراتیژیە بوەتە هۆی ئەوەی
کە تا دێت نرخی نەوت لەهەڵکشاندایە و بۆهەر بەرمیلێک سەروو سەد دۆلار تێپەریوە.
واتە ئێرانیەکان بە بەردێک دوو چۆلەکە دەکوژن، هەم لێدان لەسەرچاوەی ئابووری
دوژمنەکانی، هەم خاڵی لاوازی ترەمپ کە پارە و نەوت و ئابووریە.
ئەمە نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت کە بەتێکشکاندنی
دە کەشتی ئیرانی کەدەیانویست دورگەکە مینرێژ بکەن لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا، وا دەردەکەوێت کە ترەمپ لەخەونی دەستبەسەراگرتنی گەروی هورمز کۆڵینەداوە.
لێکەوتەکانی ئەم دۆخە و بەردەوامی شەر لەدووەمین
هەفتەیدا ئەمانباتەوە سەر ئەو لێکدانەوەیەی کە بۆلەمەودوا پێدەچێ گوشاری ئەمریکا لەسەر
هەرێم و بەغداد بۆرێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەتورکیاوە دەست پێبکات. کەدەتوانرێ
رۆژانە سێ سەد هەزار بەرمیل هەناردەبکرێت وەک بەشێک لەئەڵتەرناتیڤی بچوک و کورت مەودا،
( ئەگەر سەرئێشە بۆ تورکەکان بەرامبەر ئیرانیەکان دروست نەکات).
لە بارێکی ئاوهادا ئەگەر گوشارەکانی ئەمریکا دەست
پێبکەن و جدی بن، ئەوا بێگومان دەبێتە دەرفەتی چارەسەرکردنی کێشەی موچە و دواتر پێکهێنانی
حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم بێت بەموبادەرەی ئەمریکیەکان.
لەسیاسەتدا: زۆر جار قەیرانی سەخت دەرفەتی ئاڵتونی
دروست دەکەن. هیوادارم لەدەستی نەدەین.