PM:07:52:13/03/2026
960 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردووی مەخمووریان کرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی مەخموریان کرد و سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو سەربازانە و گەلی فەرەنسا دەکات کە لەپێناو ئاشتيدا لە کوردستان گیانیان لەدەستدا.
باسی لەوەکرد، کە بەرپرسیاريهتیی حکومەتی عێراقە سنوورێک بۆ
گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت و جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕ
و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە کردەوە.