PM:10:42:12/03/2026
1464 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات. دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، بارانبارینەکە بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت، خێرایی با (١٠-٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاماژە بەوەکراوە،
رۆژی یەکشەممە شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێکجار هەورە
تریشقە و ئەگەر هەیە تەزرەشی لەگەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە
ناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات هەرێم و گەرمیان و خێرایی با (٢٠-٣٠)
کم/ ک دەبێت هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٤٠ کم/ک بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەرێم
و گەرمیان.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
رۆژی دووشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت بە شێوەی نمە باران لە ناوچەکانی ناوەراست
و باکووری هەرێم و بەشێوەی بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات
پاشان لە دوانیوەڕۆ و بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان بە لاوازی دەمینێتەوە،
تاوەکو درەنگانی شەو لە گەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و پلەکانی
گەرما نزم دبێتەوە بە (٤ بۆ ٧) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.