PM:06:38:16/03/2026
51912 جار خوێندراوەتەوە
سعودییە داوای لە موسڵمانانی وڵاتەكەی دەکات، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە چاودێری بینینی مانگی شەوال بكەن، هەر كەسێك مانگی بینی، پەیوەندی بە نزیكترین دادگای وڵاتەکەوە بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، دادگای باڵای سعودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاودێری بینینی مانگ دەکرێت، هەر کەسێکیش کە دەتوانێت مانگ ببینێت، چ بە چاوی ئاسایی یان بە بەکارهێنانی دووربین، لە نزیکترین کاتدا دادگا ئاگادار بکاتەوە.
هاوکات، داوای
لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە توانای بینینی مانگیان هەیە، بایەخ بەم بابەتە بدەن
و پەیوەندی بەو لیژنانەوە بکەن کە لە ناوچە جیاجیاکانی شانشینی سعودیە بۆ ئەم مەبەستە
پێکهێنراون.
چاوەڕوان دەکرێت
ئێوارەی چوارشەممە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعودیە چاودێری بینینی مانگ بکەن و ئەنجامەکەی
رابگەیەنن، کە لەسەر ئەو بنەمایە دیاری دەکرێت ئایا پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنە، یان
مانگی رەمەزان ٣٠ رۆژ تەواو دەکات و هەینی دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.