ئەگەرەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل
بەرامبەر ئێران
PM:10:57:18/03/2026
328 جار خوێندراوەتەوە
چرا شەماڵ
+
-
باس و خواسی دورگەی ئێپستین بە کوێ گەیشت؟! ئایا دەکرێت یەكێك بێت لە ئەگەرەکانی
جەنگی ئەمریکا - ئیسرائیل بەرامبەر ئێران؟
جەنگ و پێکدادان و گرژیە سەربازیەکان لە سیستمی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی
ناوەراست بە تاکە ئەگەر و فاکتەرێك شێکاری ناکرێت، ئەم جەنگە لێکەوتەی چەند ئەگەرو
فاکتەرێکە، لەوانە بەرژەوەندیە ستراتیژیەکان، ئابوری سیاسی، فشاری سیاسی.
لە روانگەی ریالیزمەکانەوە جەنگ دەتوانرێت بەشێك بێت لە ململانێ درێژخایەن
بۆ دەسەڵات و نفوز، هەر بۆیە ئەمریکاو ئیسرائیل دەیانەوێت هێزی ناوچەیی ئێران
سنوردار بکەن بە تایبەت لە بواری سەربازی و ئایدۆلۆژیادا.
لە روانگەی شیکاریەکانی ئابوری سیاسی جەنگ راستەخۆ کاریگەر هەیە لەسەر
بازاری ئابوری جیهان بە تایبەت کەرتی وزە، لەماوەی رۆژانی جەنگەکەدا ئەگەر بەراورد
بکەین هێندەی زیان بەر وڵاتانی کەنداو کەوتوە بەر ئیسرائیل نەکەوتوە بە بیانوی لێدان
لە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا، ئێران بە راست و بە چەپ کەوتۆتە لێدان لە ژێرخان و
سەرخانی قوڵایی ئابوری ئەو وڵاتانە کە ئەمەش خوێندنەوەی خۆی هەیە، پێدەچێت ئەمریکا
ئاگادار بێت یان دەستی هەبێت تێدا بۆ ئەوەی تا ماوەیەکی درێژتر سەروەت و سامانی ئەم
وڵاتانە بۆ خۆی ببات لە ژێر ناوی پاسەوانی کردن و پاراستنیان تا ئەو قەرزو کورتهێنانەی
ئەمریکا لە ناوخۆدا دووچاری هاتوە بە زیادەوە پرێ بکاتەوە.
یەکێکی تر لە ئەگەرەکان دەگەرێتەوە بۆ خودی کەسایەتی دۆناڵد ترەمپ لە چوارچێوەی
سیاسەتی ناوخۆدا زۆرجار ناوی ترەمپ دەکرێتە بابەتی شیکاری هەندێك پێیان وایە شێوازی
بریار سازی لە سەردەمی ترەمپدا زیاتر پەیوەندی بە بەرژەوەندی کەسیەوە هەیە نەك هەڵسەنگاندنی
ستراتیژی درێژخایەن.
ترەمپ کەسایەتیکی ناجێگیری هەیە وە بێ ئەزمونی لە سیاسەتدا ئەمریکای دووچاری
کێشە کردۆتەوە چ لەسەر ئاستی ناخۆ چ لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە، ئەم جەنگە ترەمپ
لێ بەرپرسیارە چونکە ئەمریکا لە دوای شکستی
لە عێراق و ئەفغانستان، گەیشتە ئەو بروایەی کە جارێکی تر دەستوەردانی سەربازی نەکات
بەرامبەر هیچ دەوڵەتێك چونکە لە ناوخۆی هەریەك لەو دەوڵەتانەدا نا سەقامگیری ئەمن
و ئاسایش دروست دەبێت و چەندین گروپی توندرەو چەکدار دروست دەبێت کە دواجار مەترسین
بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
یەکێکی تر لە ئەگەرەکان ئەم جەنگە
دەکرێت پەیوەندی بە دۆسیەکانی دورگەی ئێپستین هەبێت لە پێش روودانی ئەم جەنگە چاوی
میدیاکان و رای گشتی لەسەر ئەو دورگەیە
بوو، چونکە چەندین سەرمایەدارو کەسایەتی سیاسی ناویان هاتبوو بە جۆرێك لە جۆرەکان
تێوەگلابون لە کارە قێزەونەکانی ئێپستین هەربۆیە هەندێك پێیان وایە دەکرێت دۆناڵد
ترەمپ لەژێر فشاری ناتانیاهۆ ئەم بریارەی بە تاك لایەنی دابێت بۆ جونە ناو شەرەوە
بەرامبەر ئێران چونکە وا لێکدانەوەی بۆ دەکرا
کە ئێپستین بۆ دەزگای هەوڵگری مۆساد کاری کردبێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی
فەرمی نیە کە دۆسیەکانی دورگەی ئێپستین پەیوەندی
گرێدراوی هەبێت بەم جەنگەوە وە ئەمە تەنها ئەگەرێکە لە باردۆخی ئاوادا بجوکترین ئەگەر
خۆێندنەوەی بۆ دەکرێت.
لە کۆتایدا ئەگەر ترەمپی سەرکێش نەوەستێنرێت
لە لایەن سیاسەتمەداران و بریاربەدەستانی ئەمریکاوە ئەوە مرۆڤایەتی و ناوچەکەو جیهان
روبەرووی گەورەترین مەترسی جەنگی درێژخایەن و گەورەتر دەکاتەوە، ئەگەر بێتو ئەم سەرکێشە
بازرگانە نەوەستێت، بەڵام پێشبیبی کردنی هەنگاوەکانی ترەمپ ئەستەمە بە دەقەو چرکە
دەگۆردرێت رەنگە بەیانیەك هەستین لە خەو جەنگ نەمابێت، وە رەنگە بە هۆی غرورو بێ ئەزمونی
سیاسی جەنگەکە پەرەبسێنێت.