سەردێڕ:

پەیامێکی بەپەلە لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی مووچەی هەرێم

PM:11:21:17/03/2026

3988 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانەی دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمان رایگەیاند، "وەک پەرلەمان بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین حوکمەتی عێراق دەست بەرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەرچەندە ناکۆکیش هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا".


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کردووەتەوە، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هێڵی سوورە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات پێویستە پارێزراوبێت مافی فەرمانبەرانی هەرێم کە ئەویش پێدانی مووچەکانیانە لەکاتی خۆیدا بێدواکەوتن.
دەشڵێت، "وەک پەرلەمان بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین حوکمەتی عێراق دەست بەرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەرچەندە ناکۆکیش هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا".












گەلەری