PM:09:02:19/03/2026
948 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی هاوکاتبوونی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان و گەلی کورد دەکات و هیوای ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەخوازێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، محەمەدی حاجی مەحمود رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزانی پیرۆز و سەری ساڵی نوێی ۲۷۲٦ـی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان بەتایبەتی دەکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ساڵ، جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هەر جەژنێکیان بۆخۆی کۆمەڵێک پەیام و مانای قوڵی هەیە بۆ پێکەوەژیان، لێبوردەیی، نوێبونەوە و ئاشتەوایی، بۆیە ئومێدەوارین ئەم هەڵکەوتە بەهادارە ببێتە هەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا.