خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان راگەیەندرا و داوایان لێدەکرێت پابەندی ئەو خشتەیەبن کە بۆیان دانراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بڕیاردراوە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، مۆلیدە ئەهلییەکان کاتی کارکردنیان زیادبکەن، بەجۆرێک، کاتژمێری زیاتر بدەنە هاوڵاتییان.
هاوکات خشتەی
کارپێکردنی مۆلیدەکانیان لە رۆژانی جەژن راگەیاند، کە بە دوو شێواز دەبێت:
رۆژێک پێش جەژن
واتە (عەرەفە) لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە کارەبا دەدرێت تا کاتژمێر یەکی شەو.
هەروەها یەکەم
رۆژی جەژنی رەمەزان، لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە کارەبا دەدرێت تا کاتژمێر هەشتی
بەیانی و دواتریش کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ کارپێدەکرێتەوە تاوەکو یەکی شەو.
لە دووەم رۆژ و
سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزان، کارەبای مۆلیدە لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆوە، تا کاتژمێر یەکی
شەو کارەبا دەدرێت.
کۆمەڵەی مۆلیدە
ئەهلییەکان دەشڵێت، بۆ ئەم ١٥ رۆژەی مانگی ئازار، بڕی حەوت هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک
دیاریکراوە و پارەکە بە شێوازی پێشەکی لە هاوبەشان وەردەگیرێت.