PM:02:09:17/03/2026
25044 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە شه‌ش رۆژ بكرێته پشووی فه‌رمی و پشووەکە لە سبەینێووە دەستپێدەکات و رۆژی سێشه‌ممه ٢٤ـی ئازار ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا لە رۆژی چوارشەممەوە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، پشووی فەرمی دەستپێبکات تا رۆژی دوشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، ڕۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
تائێستا حكومه‌تی ماوەبەسەرچوو رۆژانی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیارینه‌كردووه،
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ینێ به فه‌رمی رۆژانی پشوو رابگه‌یه‌نێت.
به‌وته‌ی شاره‌زایانی
بواری گه‌ردوونناسی و فه‌له‌كناسی، رۆژی هه‌ینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی
ره‌مه‌زان ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش له‌ناوچه جیاجیاكان، چاودێری بینینی مانگ
ده‌كرێت.