دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بڕیارەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە،
بڕیارەکە لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی
رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک رێکارێکی کاتی و بۆ خۆپارێزییە.
دەشڵێت، چاوەڕێن
هەڵسەنگاندنی دیكە بكەن پەیوەست بە گۆڕانكارییەكان و لە هەر گۆڕانكارییەكی نوێدا كۆمپانیاكانی
فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەن.
لەگەڵ رۆژی یەكەمی
هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل ئاسمانی عێراق داخرا و سەرجەم گەشتەكانیش راگیران و چوارەمجاری
لەسەر یەکە بڕیاری داخستنی ئاسمان نوێبكرێتهوه.