سەردێڕ:

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەرۆژانی جەژن قەدەغەکرا

AM:12:00:19/03/2026

1220 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ٢٠ تاوەکو ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاوەکو ١٢ـی شەو لەو رێگەیانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتووچۆ و سەلامەتیی گەشتیاران لە رێگەکاندا” دراوە".













گەلەری