هەڵسەنگاندنێکی ستراتیژی جەنگ لە ناوچەکە
PM:06:27:16/03/2026
564 جار خوێندراوەتەوە
بورهان محەمەد فەرج
+
-
پێشەکی: دەستپێکی
گەردەلوولە سەربازییەکە دوای چەند هەفتەیەک لە کۆکردنەوەی هێز، ئامادەکاریی سەربازی،
گوتاری توند و هەڕەشەئامێز لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، لە ڕۆژی ٢٨ی
شوباتی ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد. ئێستا کە
جەنگەکە چۆتە شانزەهەمین ڕۆژییەوە، ڕوونتر دەبنەوە.
ترەمپ لە وتارێکی
تۆمارکراودا کە چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە
ڕێگرتنە لەوەی ئێران چەکی ناوەکی بەدەستبهێنێت. بەڵام هاوکات بانگەوازی بۆ گەلی ئێران
کرد و گوتی: «ئەمە دەرفەتێکە کە لەوانەیە بۆ نەوەکانی ئایندە دووبارە نەبێتەوە»،
داوای لێ کردن دەسەڵات بگرنە دەست، کە ئەمەش ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ڕووخاندنی
ڕژێم.
لێدانە سەرەتاییەکان
و کاردانەوەی تاران
لە یەکەم هێرشدا،
عەلی خامنەئی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە سەربازی و
ئەمنییەکان بەئامانج گیران. لە بەرامبەردا، ئێران بەخێرایی وەڵامی دایەوە و لە ڕێگەی
مووشەکی بالیستیک و درۆنەوە هێرشی کردەسەر:
ئیسرائیل و بنکە
سەربازییەکانی ئەمریکا.
دامەزراوە
ئابوورییەکان لە وڵاتانی کەنداو، ئوردن و قوبرس.
ئامانجی ئێران
لەم وەڵامدانەوەیە:
- فراوانکردنی جەنگ لە ناوچەکە بۆ زیادکردنی تێچووی
زیانەکان بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی.
- زیانگەیاندن بە ئابووری جیهانی بۆ دروستکردنی
فشار لەسەر ئیدارەی ترەمپ.
- دروستکردنی فشار لەسەر گەرووی هورمز وەک ڕێڕەوی سەرەکیی
وزەی جیهان.
یەکەم: باگراوەندی
مێژوویی و سیاسیی هێرشەکان
لە کاتی هێرشەکەی
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە حوزەیرانی ٢٠٢٥ و هێرشە هاوکاتەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە
ناوەکییەکان، ترەمپ هیوای خواستبوو تاران بگەڕێتەوە بۆ مێزی گفتوگۆ و ئەم مەرجانەی
خوارەوە قبوڵ بکات:
دەستبەرداربوونی
تەواوەتی لە مافی پیتاندنی یورانیۆم و هەڵوەشاندنەوەی پڕۆگرامە ناوەکییەکە.
ڕادەستکردنی
٤٤٠ کیلۆگرام یورانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی ٦٠٪.
دانانی سنوور بۆ
بەرنامە مووشەکییەکەی (نەگاتە مەودای ٣٠٠-٥٠٠ کیلۆمەتر، واتا نەگاتە ئیسرائیل).
کۆتاییهێنان بە
دەستتێوەردان و پشتگیری هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە.
بەشداریکردنی کۆمپانیا
ئەمریکییەکان لە گرێبەستە ئابوورییەکانی ئێراندا.
لە بەرامبەر ئەمانەدا،
واشنتۆن بەڵێنی هەڵگرتنی هێدی هێدیی سزاکانی دابوو، بەڵام تاران وەڵامی ئەرێنی نەبوو.
هاوکات لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهۆی داڕمانی نرخی دراو و گرانییەوە، خۆپیشاندانی
فراوان لە ئێران دەستیپێکرد کە دواتر گۆڕا بۆ داواکاری گۆڕینی سیستەم. دەسەڵات بە
هێزی کوشندە، گرتنی بەکۆمەڵ و بڕینی ئینتەرنێت وەڵامی دایەوە. ترەمپ ئەمەی بە دەرفەت
زانی، بەڵام بەهۆی کەمیی هێزی سەربازی لە ناوچەکە و داوای ئیسرائیل بۆ ئامادەکاری
زیاتر، هێرشەکە بۆ شوبات دواکەوت.
دووەم: هۆکار و
ئامانجە ستراتیژییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە
ئەمریکا ناوی ئۆپەراسیۆنەکەی
ناوە "Epic Fury" (تووڕەیی مەزن یان ئەفسانەیی) و ئیسرائیل ناوی
ناوە "Roaring Lion" (بۆڵەی شێر). ترەمپ چوار ئامانجی سەربازی دیاری
کردووە:
ڕێگرتن لە بەدەستهێنانی
چەکی ناوەکی.
وێرانکردنی
ئارسنالی مووشەکی و کارگەکانی بەرهەمهێنان.
لاوازکردنی تۆڕی
هاوپەیمانانی ئێران لە ناوچەکە.
لەنێوبردنی
توانای دەریایی ئێران.
ئامانجە سیاسییە
گەورەکە بریتییە لە "گۆڕینی ڕژێم" بە پشتبەستن بە تووڕەیی ناوخۆیی. ئەم
ململانێیە ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ کشانەوەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ (کە ڕێگەی بە
پیتاندنی ٣.٦٧٪ دەدا) و گرتنەبەری سیاسەتی "زۆرترین فشار".
دەرەنجام و ئاسۆکانی
داهاتوو
هێرشی ئێران بۆ
سەر وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش عێراق و هەرێمی کوردستان، دەرگای بۆ هاوپەیمانییەکی
نوێ بۆ ئەمریکا و ئەوروپا کردەوە. تەنانەت ئەوانەشی هەڵوێستیان دژی ئێران نەبوو،
پریشکی جەنگەکەیان بەرکەوت؛ بۆ نموونە حکومەتی عێراق و هێزە هاوهەڵوێستەکانی، کەو
تنە بەر هێرشی هەردوولا.
ئەم هێرشە
فراوانەی کە لە یەکەم کاتژمێرەکانیدا بە کوژرانی ڕابەری باڵا و بەشێکی گەورەی سەرکردایەتی
دەستیپێکرد، ئامانجی لەرزاندنی بنەماکانی ڕژێمە. ئێستا جەنگەکە گەیشتۆتە قۆناغی جوڵانی
هێزی زەمینی بۆ یەکلاییکردنەوەی کۆتایی ململانێکە.