PM:03:24:16/03/2026
1420 جار خوێندراوەتەوە
لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ بە سووتاوی لەناو ماڵی دایکی دۆزرایەوە و کەسوکارەکەی گومان دەکەن کە کەسێک سووتاندبێتی و ئۆتۆمبێلەکەی دزی بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ بە ناوی دلێر ساڵح حەسەن، کە تەمەنی ٥٥ ساڵە، لەناو ماڵی دایکی بە سووتاوی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان
دلێر کە خەڵکی شەقڵاوەیە و سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەرە لە کۆلێژی ئەندازیاریی
زانکۆی سەڵاحەدین و باوکی دوو کچە، ئەمڕۆ چووەتە ماڵی دایکی لە گەڕەکی شۆڕش بۆ
خاوێنکردنەوەی.
کەسوکاری
مامۆستاکە گومانیان هەیە کەسێک تەرمەکەی سووتاندبێت و دواتر ئۆتۆمبێلەکەشی دزی بێت.