سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رەخنەی لە وڵاتانی ئیسلامی گرت کە لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە تەنیشت کۆماری ئیسلامی نەوەستاون و داوای کرد لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل یەکبگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی لاریجانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بە زمانی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، "جگە لە حاڵەتە دەگمەنەکان و تەنیا لە سنووری هەڵوێستە سیاسییەکان، هیچ وڵاتێکی ئیسلامی لە پاڵ گەلی ئێراندا نەوهستا".
ئاماژەی بەوەشکرد،
"هەندێک لە حکوومەتە ئیسلامییەکانی كهنداو لەمە دوورتر ڕۆیشتن و گوتیان ئێران
بووەتە دوژمن، چونکە بنکە ئەمهریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمهریکا و ئیسرائیلمان
لەسەر خاکهكانیان کرده ئامانج".
لاریجانی پێی
وایه کە هەڵوێستی ئەم حکومەتانە پێچەوانەی "قسەی پێغەمبەرە" كه دهڵێت،
هەرکەسێک گوێی لە پیاوێک بێت کە هاوار دەکات، ئەی موسڵمانان و وەڵامی نەداتەوە، ئەوا
موسڵمان نییە.
لە سەرەتای هێرشی
ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەری لە ٢٨ـی شوباتەوە، ئێران هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
دەکاتە سەر دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی، کە بە گوتەی خۆی بهرژهوهندییهكانی ئهمهریكا
دهكاته ئامانج لهو وڵاتانه .